zagros news agency

وەزیری دەرەوەی لوبنان: کاتیشم هەبووایە، ئامادە نەبووم لاریجانی بیبینم

عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران،١٤ی ئابی ٢٠٢٤، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ لوبنان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و کاردانەوەی بەرفراوانی لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی لوبناندا لێکەوتەوە. پەیامەکە کە بە زمانی عەرەبی و شێوەزاری لوبنانی نووسرابوو، لەلایەن بەکارهێنەرانی لوبنانییەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بووەوە و بە پەیامێکی گاڵتەجاڕانە ناویان برد.
لاریجانی لە پەیامەکەیدا نووسیبووی: “دەستێوەردان لە کاروباری لوبنان؟! من بەرپرسی ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانم و بە ڕاشکاوی دەیڵێم: ئێران هیچ نیازێکی نییە دەست لە کاروباری هیچ وڵاتێک وەربدات، لوبنانیش یەکێکە لەوان… ئەوەی دەست لە کاروباری لوبنان وەردەدات، ئەو کەسەیە کە لە هەزاران کیلۆمەتر دوورترەوە بەرنامە و خشتەی کاتیتان بۆ دەنێرێت. ئێمە هیچ بەرنامەیەکمان پێنەداون!”
ئەم گوتانە، کە وەک ئاماژەیەک بۆ سندێکی ئەمریکا و نێردە تایبەتەکەی ئەو وڵاتە لێکدرایەوە، لەلایەن هەندێکەوە بە سووکایەتیکردن بە “سەروەری و سەربەخۆیی لوبنان” هەژمار کرا.
لە کاردانەوەیەکدا، یوسف ڕەجی، وەزیری دەرەوەی لوبنان، لەبارەی دیداری لەگەڵ لاریجانی گوتی: “تەنانەت ئەگەر کاتیشم هەبووایە، پێشوازیم لێ نەدەکرد.” ئەم هەڵوێستە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی فراوانی هەبوو.
لای خۆشیانەوە، ڕیشارد قیومجیان، وەزیری پێشووتری کاروباری کۆمەڵایەتیی لوبنان، لاریجانیی بە “میوانێکی بانگهێشتنەکراو” ناوبرد و مارک زەو، ئەندامی پەرلەمانی لوبنان گوتی: “باشترین کار لاریجانی دەتوانێت بیکات ئەوەیە چەکە ئێرانییەکان لەگەڵ خۆی بباتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سزای له‌ سێداره‌دان بۆ هاوسه‌ری شنیار هونەر ده‌رچوو

یاسین

وه‌زاره‌تی دارایی داوای زانیاری له‌م توێژه‌ ده‌كات

یاسین

تێکەڵچوونی سوپای سووریا و ئەحریرولشام دەیان کورژاوی لێکەوتەوە

سەڵاح