zagros news agency

تەقینەوەیەک لە ئیدلب چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

پەیامنێری کەناڵی “ئەلعەرەبیە”١٤ی ئابی ٢٠٢٤، ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە شاری ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بیستراوە. وێنە بڵاوکراوەکان دەریدەخەن شوێنی تەقینەوەکە کۆگایەکی تەقەمەنی بووە.
بەپێی ئامارێکی سەرەتایی کە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئیدلب بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سێ هەفتە پێش ئێستا، تەلەفزیۆنی فەرمیی “ئەلئیخبارییە”ی سووریایی بڵاوی کردبووەوە، تەقینەوەیەکی دیکە لە نزیک شارۆچکەی “مەعرەتمسرین” لە پارێزگای ئیدلب ڕوویداوە و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ مۆندیالی ئەمساڵ؛ فیفا کۆمەڵێک ڕێسای توند بەسەر هاندەراندا دەسەپێنێت

گوران

لە هێرشێکی تیرۆریستیدا لە پاکستان نزیکەی ٤٠ کەس کوژران

سەڵاح

دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران ڕاگەیاندرا 

سەڵاح