zagros news agency

سەرۆکی ئەمەریکا: گفتوگۆکانمان بەرهەمدار بوون

دوای سێ کاتژمێر کۆبوونەوە لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا، کۆبوونەوەکەیان بە بنیاتنەر و بەرهەمدار وەسفکرد و گفتوگۆکان لە کەشێکی ئەرێنیدا بوون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، بە فۆکس نیوزی ئەمەریکی ڕاگەیاند، لەو کۆبوونەوەیە “10 بە 10” بووین.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ پوتن دانوستانم کرد سەبارەت بە پرسگەلێک لەوانە ناتۆ و ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و پرسی خاک. گوتیشی: پێموایە زۆر نزیک بووینەتەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن.
هەر لە گوتەکانی بۆ فۆکس نیوز، سەرۆکی ئەمەریکا ئامۆژگاری هاوتا ئۆکراینییەکەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کرد، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ڕێککەوتن بکات.
جەختیشی کردەوە، دەبێت ئۆکرانیا ڕازی بێت، ڕەنگە ڕازی نەبێت، ئامۆژگاری من بۆ زێلینسکی ئەوەیە کە ڕێککەوتن بکات.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئامۆژگارییەکانی بۆ زێلێنسکی، ترەمپ گوتی “بەڵێ دەبێت ڕێککەوتن بکەیت، ڕووسیا زۆر بەهێزە و ئەوان سەربازی گەورەن.”
ترەمپ ڕوونیشی کردەوە، “نەگەیشتوینەتە ڕێککەوتنی کۆتایی”، بەڵام زۆر خاڵ دانوستانیان لەسەر کراوە. گوتیشی: زۆر ڕاستگۆیانە لەگەڵ پوتن قسەی کردووە، “یەک یان دوو خاڵی گرنگ ماوە کە لەسەری ڕێکبکەوین”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییه‌كی گرنگ له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ بۆ هاووڵاتییان

سەڵاح

ترەمپ: دانوستانکارانی ئێرانی دەیانەوێت بێنە کۆشکی سپی

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ڵمانيا ده‌كات

سەڵاح