zagros news agency

ترەمپ: دانوستانکارانی ئێرانی دەیانەوێت بێنە کۆشکی سپی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی  ئەمریکا  لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ڕایگەیاند، دانوستانکارانی ئێرانی ئاماژەیان بەوە داوە “ڕەنگە بێنە کۆشکی سپی”، هەرچەندە ئەو ئەم کارەی بە “دژوار” وەسف کرد.
ترەمپ لە لێدوانێکدا لە دەرەوەی کۆشکی سپی گوتی، دڵنیا نییە گرژییەکان تا چەند دەخایەنن، چونکە بە بڕوای ئەو “بەرگریی ئاسمانیی ئێران لەناوچووە”. ئەو جەختیشی کردەوە “ئێران تووشی کێشەی زۆر بووە و دەیەوێت دانوستان بکات.”
ناوبراو جارێکی دیکە لەسەر هەڵوێستی پێشووی خۆی پێداگری کردەوە و گوتی: “دوو وشەی زۆر سادە هەیە: خۆبەدەستەوەدانی بێمەرج.” ترەمپ هاوکات گومانی خۆی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نیشان دا و گوتی، باوەڕی وایە نیازەکانی تاران لەو بوارەدا “ئەرێنی نین.”
سەبارەت بە ئەگەری بەشداریی ئەمریکا لە هەر هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران، ترەمپ وەڵامێکی ڕوونی نەدایەوە و گوتی: “کەس نازانێت من چی دەکەم.” ئەو هەروەها ئاماژەی بەوەش دا “هەفتەی داهاتوو، هەفتەیەکی گرنگ دەبێت” و دووپاتی کردەوە، دەبوو ئێران پێش هێرشەکەی ئیسرائیل ئامادەیی زیاتری بۆ دانوستان نیشان بدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دامەزراوەیەكی ئابووری: تێچووی یەک کاتژمێر کاری حکوومی لە عێراقدا دەگاتە 37 ملیار دینار

یاسین

پێنج ئەندامی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئەردەبێڵ کوژران

یاسین

لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییە هاوردەکراوەکانی پێشمەرگە دەرکرا

سەڵاح