بریكاری میری ئێزدییان، له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پارتی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه پشتیوانی ئێزدییه‌كان بووه، سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه له‌خه‌می شه‌نگال و گه‌لی ئێزدی بووه، ده‌ڵێت: ” بۆیه له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین”.
میر جه‌هوه‌ر عه‌لی به‌گ، بریكاری میری ئێزدیان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “له 79ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له كادیروئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی، كه له‌مێژووی دروستبوونی پارتییه‌وه تائێستاش به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی دۆزی ره‌وای گه‌لی ئێزدی بوون و به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك پشتیوانی ئێزدییه‌كانیان كردووه، پارتی حزبی پێشكه‌وتن و سه‌رمه‌شقی به‌رگركردن بووه له خه‌ڵكی كوردستان بۆیه به‌و ئاسته جه‌ماوه‌ر و فراوانییه ماوه‌ته‌وه”.
گوتیشی: “بۆ داهاتوو پارتی به‌به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه چونكه خه‌ڵكی كوردستان بریاریان داوه پشتیوانی پارتی بكه‌ن، هه‌ر حزبێك پشتیوانی خه‌ڵكی هه‌بێت سه‌رده‌كه‌وێت و پێشده‌كه‌وێت، خاڵی گه‌وهه‌ری پارتی له‌وه‌دایه حزبێكی ته‌مه‌ن 79 ساڵ به‌رده‌وام خۆی نوێده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری ناوچه‌كه پارتی خۆی ده‌گونجێنێت، له‌چه‌ند ساڵی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجی خوێن گه‌رمی چالاك هاتونه‌ته پێشه‌وه بره‌وی زیاتریان به‌رێكخستن و كاری حزبایه‌تی داوه”.
راشی گه‌یاند: پارتی و سه‌رۆك بارزانی پێشه‌نگی به‌رگریكردنن له مافی ئێزدییه‌كان بۆیه له‌هه‌موو ئاڵنگاری و گۆرانكاری له ناوچه‌كه ئێزدییه‌كان پشتیوانی خه‌باتی پارتی و سه‌رۆك بارزانی بوون.

