بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و، سەرجەم کارمەندانی تەلەفزیۆنی قەڵات
بە بۆنەی ١٨ــهمین ساڵیادی دامەزراندنی (تەلەفزیۆنی قەڵات)، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و بینەرانی ئازیزی کەناڵەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین لە قۆناغەکانی داهاتوودا لە هەموو ڕووییەکەوە بەرەو پێش بچن و، پتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و خواست و ویستی هاووڵاتیان بکەن.
قەڵات تیڤی، لە ماوەی تەمەنی کارکردنییدا، لە ڕێی گەیاندنی پەیامە گرنگەکەی و بەرجەستەکردنی ئەرک و پلانەکانی، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە داکۆکیکردن لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و ژیانییەکان و، هەمیشە هەوڵیداوە نموونەیەکی جوانی میدیا نیشانی هەمووان بدات.
لەم دەرفەتەدا، کار و بەرنامە و کارنامەی ئێوەی هێژا بەرز دەنرخێنین، هیوایی بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
هەر سەرکەوتوو بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ـی ئابی ٢٠٢٥

