له سنووری ناحیه‌ی سه‌نگاوی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، شه‌ڕ ڕووی دا و سێ كه‌س بوونه قوربانی و هێزێكی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، کەمێك لەمەوبەر (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی 8ی 2025)، لە گوندی هەنارەی ناحیه‌ی سەنگاو، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕێکی قورس ڕووی دا و كه‌سێك كوژرا و دوو کەسی تر بریندار بوون.
هه‌ر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە چەند کەسێکی گوندی هەناره لەناو خۆیاندا کردوویانە بەشەڕ و تاوەکو ئێستا سێ کەس بوونەتە قوربانی و هێزەکانی پۆلیس گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

