zagros news agency

مەحموود محەممەد : لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین و خاڵی هاوبەشیش ئەوەیە چۆن قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەم دەستکەوتانەی هەیە بیانپارێزین.

مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەمیدیای پارتی ڕاگەیاند: لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتوون، هەروەها هەندێک بابەتی دیکە هەیە وەک دابەشکردنی پۆست و پەرلەمان و چەند شتێکی دیکە، کە گفتوگۆی زۆریان لەسەر کراوە و ڕەنگە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو کۆتایی پێ بێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، شێوازی چۆنیەتی تێگەیشتنی هەرلایەک بۆ چۆنیەتی کاری حکوومی کاتی ویستووە، خاڵی هاوبەشیش ئەوەیە چۆن قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەم دەستکەوتانەی هەیە بیانپارێزین و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە.

باسی لەوەش کرد، ئێمە دوو حزبی جیاوازین، ڕەنگە لەهەندێک بابەت تێگەیشتنمان وەکوو یەک نەبێت و جیاواز بێت، چونکە ڕەنگە بیرۆکەی جیاوازمان لە شێوازی حوکمڕانی هەبێت، هەروەها هیچ خاڵێکی ناکۆکی وەها نییە ببێتە هۆی پێکنەهێنانی حکوومەت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە ٢٠ی تشرینى یەکەمی ٢٠٠٤ کرا. پارتى ٣٩ کورسی و یەکێتى ٢٣ کورسی بەدەستهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو شۆفێرەی مینی پاسی قوتابیانی گەرمیانی تووشی رووداو کرد دەستگیرکرا

یاسین

ئه‌مڕۆ 200 ڕێگەپێدانى دیکەى دروست کردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان ده‌كرێت

یاسین

کارەکانى نۆژەنکردنەوەى مۆنۆمێنتی شەهیدان تەواو بوو و بەم نزیکانە دەکرێتەوە

یاسین