zagros news agency

لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژە بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار دۆلار لە واری وەبەرهێناندا جێبەجێ كراون

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی ئابی 2025، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، لە ماوەی كاری كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، لە تەواوی هەرێمی كوردستان 564 پرۆژەی جیاجیا بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار دۆلار لە سێكتەری وەبەرهێنان جێبەجێ كراون و ئەوەش هەموو كەرتەكانی ئەو بوارەی گرتووەتەوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، لە واری پیشەسازیدا 142 پرۆژە بە بەهای 3 ملیار و 649 ملیۆن دینار جێبەجێ كراون، هاوكات لە كەرتی بازرگانیدا 142 پرۆژە بە گوژمەی ملیارێك و 194 ملیۆن دۆلار جێبەجێ كراون. لەڕووی گەشتیارییەوە 78 پرۆژە بە گوژمەی 7 ملیار و 559 ملیۆن دۆلار و لە كەرتی نیشتەجێبوونیش 60 پرۆژە بە گوژمەی 4 ملیار و 868 ملیۆن دۆلار ئەنجام دراون.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، هەرچی پرۆژەی سێكتەرەكانی دیكەی وەبەرهێنانە، بەمشێوەیە جێبەجێ كراون، فێركردن، 49 پرۆژە بە بەهای 417 ملیۆن دۆلار، تەندروستی، 34 پرۆژە، بە بەهای 366 ملیۆن دۆلار، كشتوكاڵ، 21 پرۆژە، بە بەهای 561 ملیۆن دۆلار، وەرزشی، 14 پرۆژە بە گوژمەی 84 ملیۆن دۆلار، هاوبەش و بیانی، 11 پرۆژە، بە گوژمەی 5 ملیار و 154 ملیۆن دۆلار، خزمەتگوزاری، 8 پرۆژە بە گوژمەی 100 ملیۆن دۆلار، هونەری، 3 پرۆژە بە گوژمەی 76 ملیۆن دۆلار، بانكەكان، 2 پرۆژە بە گوژمەی 19 ملیۆن دۆلار.

لەم چوارچێوەیەدا لە كابینەی نۆیەمدا بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار و 53 ملیۆن دۆلار پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێ كراون.

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان قۆناغێكی گرنگی لە گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی لە هەموو كەرتەكاندا بڕیوە و پرۆسەكەش بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

پەرلەمانتارێکی پارتی: بەدواداچوون بۆ دواكەوتنی مووچەی هێزە ئەمنیەکان دەكەین

دڵشاد

وه‌زاره‌تی دارایی سەرجەم خانەنشینان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح