zagros news agency

وه‌زاره‌تی دارایی سەرجەم خانەنشینان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

 

وه‌زاره‌تی دارایی ئاگاداری سه‌رجه‌م خانه‌نیشنانی كرد كه‌وا ئه‌و فۆرمانه‌ی پڕیان كردۆته‌وه‌ بۆ بانكه‌كانیان بیگه‌ڕێننه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌ڕاوه‌كه‌یه‌:

داوا لە سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەین کە فۆڕمی تۆمارکردنیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) پڕکردۆتەوەو تا ئێستا نەیان گەڕاندۆتەوە بەزووترین کات بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بانکانەی فۆڕمەکەیان لێ وەرگرتووە.

ئەو خانەنشینانەی فۆرمی پڕۆژەی ‘هەژماری من’ـیان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، پێویستە فۆرمەکانیان بە زووترین کات پڕبکەنەوە و بیگەرێننەوە بۆ ئەو بنکەیەی تۆمارکردنی پڕۆژەی هەژماری من لەو بانکە حکومیەی فۆرمەکەیان تیایدا وەرگرتبوو، تاوەکو بتوانن مووچەکانیان لە هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان و بە ئاسانی وەربگرن. شایەنی باسە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 290 هەزار فەرمانبەری خانەنشین فۆرمی پڕۆژەی ‘هەژماری من’ـیان وەرگرتووە.

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی هەژماری من بکەن بە ژمارە (1991). سەنتەرەکە لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تاوەکو 9:00 شەو بەردەستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەڵاتی شێری زێڕینی بەخشرایە ئێلین بۆرستین

ART

سێنتکۆم : گەریی سێیەمی هێرشەکان بۆ سەر ئێران کۆتایهات

گوران

دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دانانی وێستگەی سیستمی ئاودان بۆ دارستانی قەزای خەبات کرا

یاسین