ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ عومڕه ئه‌نجام بده‌ن به بێ كێشه و گرفت ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه‌دا گه‌شت بكه‌ن كه گرێبه‌ستی فه‌رمییان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌دا هه‌یه.
گوته‌بێژی فه‌رمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگه‌یاند له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆرترین ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان كراوه كه خوازیارن كۆمپانیای حه‌ج و عومڕه دابمه‌زرێنن كه به‌هۆیه‌وه هه‌لی كار بۆ هه‌زاران كه‌س له كوردستان ره‌خسێندراوه و له ئێستادا ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی له كوردستان له بواری حه‌ج و عومڕه‌دا كارده‌كه‌ن گه‌یشتووته زیاتر له 400 كۆمپانیا و مه‌رجی سه‌ره‌كیش بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیا پێویسته ئه‌و كه‌سه فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت له هیچ دام و ده‌زگایه‌كی حكومی تاوه‌كوو هه‌لی كاری زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه بڕه‌خسێت كه هیچ داهاتێك و مووچه‌یه‌كیان نییه.
له لێدوانێكیدا رۆژنامه‌وانیدا كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگه‌یاند له پێناو رێكخستنی گه‌شته‌كانی عومڕه و ئه‌نجامدانی كارئاسانی بۆیان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه چه‌ندین رێنمایی ده‌ركردووه .
كاروان ستونی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت تاوه‌كوو ئێستا 183 كۆمپانیا له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌دا كردووه و ده‌توانن به بێ كێشه و گرفت كاربكه‌ن بۆیه داوامان له هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی خوازیارن گه‌شتی عومڕه ئه‌نجام بده‌ن ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌وه گه‌شته‌كانیان بكه‌ن.










