zagros news agency

ئێران دووبارە هەڕەشەی بەكارهێنانی مووشەكی پێشكەوتوو دەكات

 

عەمید عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى مووشه‌كى پێشكه‌وتوو ده‌كات ڕایگەیاند کە ئەگەر دوژمن هەر سەرکێشییەک بکات، وەڵامی گونجاوی دەدرێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی (مێهر)ى ئێرانی بڵاوی کردەوە کە ئەمیر ناسرزادە، وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین، گوتی: “هەرگیز تەسلیمی هەڕەشە و فشارەکانی ئەمریکا نابین.”

ئاماژەی بەوەش کرد کە “خۆڕاده‌ستكردن لە تێگەیشتنی ئێمەدا هیچ مانایەکی نییە و ئەگەر دوژمن هەر سەرکێشییەک بکات، وەڵامی گونجاوی دەدرێتەوە.”

هەروەها گوتی: “سەرکەوتنی کۆتایی بۆ بەرەی مقاوه‌مه‌یه‌ و بە خۆڕاگریی فەڵەستین دەڵێین کە ئێوە بە دڵنیاییەوە سەردەکەون.”

وەزیری بەرگریی ئێران ئاشكراشی كرد و گوتی: “مووشەکمان بەرهەمهێناوە کە تواناکانی زۆر لە مووشەکەکانی پێش خۆیان بەرزترە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پیسیی هەوای شاری بەغدا مەترسیی گەورەی لەسەر ژیانی خەڵكەكەی دروست كردووە

سەڵاح

بزانه له قۆناغی یەکەمی گەورەترین هەڵمەتی ڕاوەدووڕانی گەندەڵی لە عێراق چەند کەس دەستگیر کران

سەڵاح

پرۆژەی دروست کردنی شەقام و ئاوەرۆیی لوولەی لە گەرەکی گەڕەسوور ، تعجیل دەستی بە کار کردەوە …

گوران