ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، زانیاری له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و باس له گرنگی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌ت ده‌كات.
ئه‌حمه‌د كانی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “دوای كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌باش زانرا كه له‌مانگی ئه‌یلوول په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبكاته‌وه به‌كاره‌كانی خۆی و كارابكرێته‌وه، هه‌م پارتی و یه‌كێتی و حزبه‌كانی دیكه‌ش له‌وه گه‌یشتوون كه گرنگه په‌رله‌مان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعی له كوردستان كاری خۆی بكات، چونكه پرۆسه‌ی چاودێری حكوومه‌ت و ده‌رچونی یاسا گرنگه‌كان و متمانه‌دان به‌كابینه‌ی تازه هه‌مووی په‌رله‌مانه‌وه ده‌كرێت، بۆیه گرنگه هه‌رچی زووه ئاماده‌كاری بكرێت بۆ پێكهێنانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و چاوه‌ران ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای مانگی 9ی ئه‌مساڵ یان ناوه‌راستی ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت”.
گوتیشی: “بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تیش پارتی و یه‌كێتی لێگه‌یشتنی زۆریان هه‌یه و دۆخی ناوچه‌كه‌ش ئه‌وه ده‌خوازێت كه په‌له‌بكرێت له پێكهێنانی حكوومه‌ت”.

