zagros news agency

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ دووشەممە، 4-11-2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، کە لە کات و شوێنی جیادا چەند ماتۆڕسکیلێکیان دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، سەرجەم تۆمەتباران، لە ئێستادا دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.
پۆلیسی هەولێر، هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەو کەسانەی کە کڕین و فرۆشتن بە ماتۆڕسکیل و هەر کەلوپەلێکی دزیاری دەکەن، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینە بەر و ڕادەستی دادگایان دەکەین.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

‎سێنتکۆم: ئەگەر دەستبەرداری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بین ئەمەریکا شکست دەهێنێت

گوران

باڵوێزی ئیسرائیل لە واشنتن: بەم نزیکانە ئۆپەراسیۆنێک دژی ئێران دەکەین کە تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی بچووکە لەچاویا

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح