zagros news agency

وەزیری بەرگریی ئێران: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل مووشەکی نوێمان دروست کردووە

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئیدیعای کرد، مووشەکی نوێیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل دروست کردووە.

نەسیرزادە گوتی، ئەو مووشەکانەی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا بەکارهێنران، “چەند ساڵێک پێش ئێستا دروست کرابوون”، بەڵام “ئەمڕۆ مووشەکمان دروست کردووە و لەبەردەستماندایە کە توانای زۆر باشتریان هەیە.” ناوبراو هەڕەشەی کرد، ئەگەر ئیسرائیل “سەرکێشییەکی دیکە بکات، بە دڵنیاییەوە ئەم مووشەکانە بەکاردەهێنین.”

وەزیری بەرگریی ئێران ئیدیعای ئەوەشی کرد، لە ڕۆژانی کۆتایی شەڕەکەدا “٩٠٪”ی مووشەکەکانی ئێران ئامانجەکانیان پێکاوە و ئەگەر شەڕ بەردەوام بووایە، هێزی سەربازیی ئێران “بێگومان دەستی باڵای” دەبوو.

ئەم ئیدیعایانە لە کاتێکدایە کە لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، فەرماندە باڵا سەربازییەکانی ئێران لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی هێرشە کتوپڕەکەی ئیسرائیلدا کوژران و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانییش لە زۆربەی حاڵەتەکاندا نەیتوانی ڕووبەڕووی هێرشەکان ببێتەوە. هەروەها حکوومەتی ئێران لە دابینکردنی پەناگە یان تەنانەت لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، کارایی نەبوو.

بە گوتەی زۆرێک لە شارەزایانی سەربازی، هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانیش بۆ سەر ئیسرائیل “ئامانجدار” نەبوون و زۆربەیان بەر ناوچە نیشتەجێبووەکان کەوتن. جگە لەوەی توانای ڕاستەقینەی مووشەکیی ئێران لە چ ئاستێکدایە، ڕوون نییە ئەگەر جارێکی دیکە ئاگری شەڕ هەڵگیرسێتەوە، شار و ژێرخانەکانی ئێران بەبێ بوونی بەرگرییەکی کاریگەر لەبەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل، تووشی چ دۆخێک دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

شێروان حه‌یده‌ری: دادگای فیدرالی چونكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ناده‌ستووری دامه‌زرا رۆژی گه‌یشته‌ ئه‌مرۆ

سەڵاح

نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە ئیستانبوڵ لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای حەماس کۆدەبێتەوە

یاسین

سلێمانی.. ئەمساڵ پڕۆژە گرنگەكەی رێگەوبان دەكەوێتە خزمەتی هاووڵاتیان

سەڵاح