zagros news agency

فایەق زێدان: لێپرسینەوه له هەموو ئەوانه دەکەین دەستیان به خوێنی ئێزدییەکان سووره

 

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فایەق زیدان، پابەندبوونی دەسەڵاتی دادوەری بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی کە دەستیان بە خوێنی بێتاوانی ئێزدییەکان سووره، دووپات کردەوه.

لە میانی کۆنفرانسێکدا بۆ یادکردنەوەی جینۆسایدی ئێزدییەکان، کە لەلایەن سەنتەری نیشتمانی بۆ هاریکاریی دادوەری نێودەوڵەتی بە هاوکاری زانکۆی ئەمریکی له بەغدا رێکخرابوو رایگەیاند: ئەمڕۆ لە ساڵڕۆژێکی پڕ لە ئازاردا کۆدەبینەوە، کە ساڵیادی برینێکی قووڵە لە دڵی میللەتدا، تاوانێکی دڕندانەیە بەرامبەر خوشک و برا ئێزدیەکانمان، ویژدانی عێراق بەتایبەتی و ویژدانی مرۆڤایەتی بە گشتی دەهەژێنن.”

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو رۆژە تاریەدا شاهیدی کوشتنی بەکۆمەڵ و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و پێشێلکردنی کەرامەتی مرۆڤ بووین، هەزاران کەس شەهید بوون، هەزارانی دیکە بێسەروشوێن بوون، یان بە دیل گیران.

ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەم کارەساتە تەنها هێرشێک نەبووە بۆ سەر پێکهاتەیەکی دیاریکراو، بەڵکو هێرشێک بووە بۆ سەر مرۆڤایەتی و بەهاکانمان.”

زێدان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، “ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە کاتێکدا ئەم ساتە ئازاربەخشانە بەبیر دێنێتەوە، ئەمڕۆ پابەندبوونی نەگۆڕی خۆی بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانە دووپات دەکاتەوە کە دەستیان بە خوێنی بێتاوانەکان سووره. یاسا هیچ ئیستسنایەک نازانێت، دادپەروەری نەرمی قبوڵ ناکات، هیچ جێگایەک لەسەر خاکی عێراق نییە بۆ ئەوەی تاوانبارێک لە سزا رزگاری بێت.”

راشیگەیاند: “سەنتەری نیشتمانی هاوکاریی دادوەری نێودەوڵەتی رۆڵێکی سەرەکی بینی لە ئەرشیفکردن و پاراستنی بەڵگەکانی پەیوەست بەو تاوانانە و لە بەڵگەنامەکردنی گوتەی رزگاربووان و قوربانییەکان بەپێی ستانداردە وردەکان کە دڵنیای دەدەن لە یەکپارچەیی دۆسیه دادوەرییەکان.”

جەختیشی کردەوە کە “ئەم هەوڵە ناوازەیە نەک تەنیا بۆ دادگاییکردنی تاوانباران، بەڵکو پاراستنی دادپەروەری بۆ نەوەکانی داهاتوو و دڵنیابوون لەوەی کە ئەم تاوانانە لە یادەوەری دادپەروەریدا بە زیندووی دەمێننەوە. هەروەها سەنتەرەکە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەدواداچوون بۆ تاوانباران لە هەر شوێنێکدا بدۆزرێنەوە و رێگرییان لێدەکات لە دەربازبوونیان لە سزا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێی لەبەرژەوەندی قوتابییان راگەیاند

یاسین

هەڕەشەیەکی نوێی ئەمریکا بۆ سەر عێراق له‌باره‌ى یاسای حەشدی شەعبییه‌وه‌

سەڵاح

بەهۆی بەفربارینەوە لە ژاپۆن ٣٠ کەس گیانیان لەدەست دا

سەڵاح