zagros news agency

چارەسەرێکی زیرەکانە

لە بۆتسوانا، لەو شوێنەی کە شێرەکان لەنێو کێڵگەکاندا دەژین، جووتیاران چارەسەرێکی نامۆ بەڵام کاریگەریان داهێناوە بۆ پاراستنی مانگاکانیان: کێشانی وێنەی چاو لەسەر سمتی مانگاکان.

بیرۆکەکە سادەیە: شێرەکان لە کاتی ڕاوکردندا پشت بە توخمی کتوپڕی و لەناکاو دەبەستن، بۆیە ئەگەر هەست بکەن کە بینراون، زۆربەی کات لە هێرشکردن پاشەکشە دەکەن. لێرەدایە ڕۆڵی ئەو “چاوانە کێشراوە” دەردەکەوێت، کە وا لە درندەکە دەکات هەست بکات نێچیرەکە چاودێری دەکات، بەمەش ئازایەتیی خۆی لەدەست دەدات و دوور دەکەوێتەوە.

جێگەی سەرسوڕمانە، توێژینەوە زانستییەکان سەرکەوتنی ئەم بیرۆکەیەیان بە ڕێژەی نزیکەی ١٠٠٪ سەلماندووە؛ لە ماوەی تاقیکردنەوەکەدا هێرش نەکراوەتە سەر هیچ یەک لەو مانگایانەی کە چاویان لەسەر کێشرابوو، لە کاتێکدا ئەو مانگایانەی کە وێنەیان لەسەر نەبووە، ژمارەیەکیان بوونە قوربانی شێرەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد

یاسین

راوێژکارێکی سوودانی: ئەو وشکەساڵییەی کاریگەریی لەسەر عێراق و تورکیا هەیە گەیشتووەتە 60%

سەڵاح

بوومەلەرزەیەکى بەهێز کەرکووکى هەژاند

یاسین