ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، رایگهیاند، لە مانگی 11و 12دا هەڵمەتێکی گشتیی ڕادەگەیەنین، لە ڕێگەی ئیدارەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لە گرنگی دانانی تەوافەی ئاو لەسەر تانکی ماڵەکانیان، بۆ ئەوەی ئاو بەهەدەر نەڕوات لە ڕێگەی سەرڕێژبوونی تانکییەکانەوە.
وتیشی، لە ماوەی چەند مانگێکدا وا دەکەین کە زۆربەی هاووڵاتیان، ئەگەر هەمووشیان نەبێت، تەوافەی ئاو ببەستن.
سهبارهت به دانانی پێوهری ئاوی گوندهكان، ئاماژهی بهوهدا، گوندەکانی هەرێمی کوردستان هیچ پێوەری ئاویان نییە. بەڵام لە ماوەیەکی نزیکدا دانانی پێوەری ئاو بۆ گوندەکانیش دەبێتە بابەتێکی پێویست و لە هەموو شوێنێک ئیجباری دەکرێت و ئەوانەی کە حکوومەت ئاویان بۆ دابین دەکات، پێویستە بە پێوەری ئاو مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
K24

