zagros news agency

بەرپرسێکی ئەمریکایی ناردنی پەیامی ئەمریکای بۆ ئێران لە ڕێگەی سویسراوە ڕەت کردەوە

 

دوای ئەوەی کەناڵی “ئەلمەیادین”ی لوبنانی، کە نزیکە لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، هەواڵی گواستنەوەی پەیامێکی ئەمریکای بۆ تاران لە ڕێگەی بەرپرسێکی سویسراوە بڵاوکردەوە، باراک ڕاڤید، ڕۆژنامەنووسی ماڵپەڕی “ئاکسیۆس”، لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکایییەوە ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، میدیاکانی ئێران هەواڵی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سویسرا و عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیان لە تاران بڵاوکردەوە. دواتر “ئەلمەیادین” ئیدیعای کرد بەرپرسە سویسریایییەکە هەڵگری پەیامی ستیڤ ویتکاف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بووە و تێیدا ئامادەیی بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ گەرەنتیی هەڵنەگیرسانی شەڕ، دەربڕیوە.

بەڵام باراک ڕاڤید لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، بەرپرسێکی ئەمریکایی پێی گوتووە: “ئەم ڕاپۆرتە نادروستە و بەڕێز ویتکاف هیچ پەیامێکی بۆ ئێران نەناردووە.”

شایەنی باسە ماوەی ٤٦ ساڵە سویسرا پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Snspchat تایبەتمەندیەکی دیکە زیاد دەکات

یاسین

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی دژی ئێران پەسند کرد

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح