zagros news agency

ئێران هەڕەشەی بەکارهێنانی مووشەکی نوێ دەکات

 

هێزی دەریایی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران مانۆڕێکی نوێی مووشەکی بە ناوی “ئیقتیداری پایەدار ١٤٠٤” دەست پێکرد. مانۆڕەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە باکووری زەریای هیند و دەریای عومان بەردەوام دەبێت.

بە گوتەی سوپا، یەکەکانی سەربازیی سەرئاو، ژێرئاو، فڕۆکەوانی، یەکەکانی مووشەکیی کەنار بۆ دەریا و دەریا بۆ کەنار، لەگەڵ یەکەکانی جەنگی ئەلیکترۆنی و کۆکردنەوەی زانیاری تێیدا بەشدارن. ئەمە یەکەمین مانۆڕی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییە لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل.

فەرماندە سەربازییەکان تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی “نوێترین چەکەکان”ـەوە ئاشکرا نەکردووە. کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هەمیشە ڕێگری لە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ و چاودێرانی سەربازیی بیانی دەکات، ئەمەش وا دەکات پشتڕاستکردنەوەی ئیدیعا سەربازییەکانی ئێران ئەستەم بێت.

هاوکات، وەزیری بەرگریی ئێران هۆشداریی دایە ئیسرائیل و گوتی ئەگەر هێرش دووبارە ببێتەوە، وڵاتەکەی بە بەکارهێنانی ئەو مووشەکە نوێیانەی لە شەڕی ڕابردوودا بەکارنەهاتوون، “وەڵامێکی جۆراوجۆر، کتوپڕ و لەدەرەوەی پێشبینی” دەداتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ئەوقاف : پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت

یاسین

بیتکۆین بۆ 78 هەزار دۆلار دابەزی

گوران

د.ڤیان سه‌بری بۆ زاگرۆس: وەزارەتی دارایی فیدراڵ زۆر جار ئەو پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە

یاسین