zagros news agency

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە غەززە ژیانی بارمتەکان دەخاتە مەترسییەوە

 

مایک هاکبی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی “ئەلعەرەبیە” جەختی لەسەر هەستیاریی دۆخی ئێستا کردەوە و ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئێستا لە غەززە دەتوانن ڕاستەوخۆ ژیانی بارمتەکان بخەنە مەترسییەوە.

هاکبی گوتی: “ئیسرائیل لەژێر فشارێکی زۆردایە بۆ ئەنجامدانی هەنگاوی یەکلاکەرەوە لە غەززە.”

باڵیۆزی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بە پرسی پلانی “E1” بۆ دابەشکردنی کەناری ڕۆژئاوا دا و گوتی، “ئەو پلانە پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە.”

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، هاکبی گوتی: “پێویستە ئەورووپا لە دەرەنجامە ئەگەرییەکانی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا تێبگات و قبووڵی بکات.” ناوبراو جەختیشی کردەوە، “جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا لە ئێستادا لە پێشینەی کارەکانی ئەمریکا نییە.”

لە کۆتاییدا هاکبی زیادی کرد: “فەڵەستینییەکان خۆیان بەرپرسیارن لە شکستی گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەتی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە

یاسین

بەپەلە ..له‌كۆیه‌ ماڵی ئاراس شێخ جه‌نگی تاڵان كرا

سەڵاح

تورکیا: بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان کوژرا

یاسین