zagros news agency

حکومەتی هەرێم 26 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەکات

 

سەرۆكی شارەوانی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لەسەر داهاتی ناوخۆ، 26 پڕۆژەیان جێبەجێ كردووە، 12  پڕۆژەیان بۆ گەڕەكە كۆنەكان بووە.

ئارام نەجات سەرۆكی شارەوانی چەمچەماڵ رایگەیاند، هەردوو گەڕەكی مامۆستایان و ئاسوودە، دوو پڕۆژەی خزمەتگوزارییان بۆ دەرچووە، لە گەڕەكی مامۆستایان بە رێژەی 45%ی كارەكانی تەواو كراوە، گەڕەكی ئاسوودەش رێژەی 35%ی كارەكانی تەواو بوو، بە گوژمەی شەش ملیۆن دۆلار، پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ و قیرتاوكردن لە شارۆچكەكە جێبەجێ كراون.

سەرۆكی شارەوانی دەڵێت: لەسەر داهاتی شارەوانی بەردەوامین لە چاككردنی شەقامە سەرەكییەكانی شارۆچكەكە بەتایبەتی سەنتەری شار، بۆ شەقامی سەرقەبرانەكەش ئومێد دەكەین لەمساڵدا بتوانین قیرتاوی بكەین.

كێشەی گەورەی ئێستای چەمچەماڵ كێشەی ئاوە، بەڵام كێشەیەكی كۆنە و ساڵانە گەورەتر دەبێت، ئەو شارە رۆژانە 60 هەزار لیتر سێجا ئاوی پێویستە، بەڵام ئێستە 25 بۆ 30 هەزار لیتری بۆ دەچێت.

چەمچەماڵ 53 بیری ئیرتیوازی هەیە، بەڵام بەهۆی وشكەساڵییەوە 20 بیریان وشك بوون، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە– چەمچەماڵیش ماوەی مانگێك كاركردن تێیدا وەستابوو، بەبڕیاری سەرۆكی حكومەت، بڕی پێنج ملیار دیناری بۆ تەرخان كرا و كاركردن تێیدا دەستی پێ كردەوە، بەتەواوكردنی كێشەی كۆن و گەورەیی سنوورەكە چارەسەر دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدکردنی مالیکی کۆدەبێتەوە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە کە گرنگترینیان کلاسیکۆیە

یاسین

وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ بڕیارێك هۆشداری ده‌ده‌ن

سەڵاح