zagros news agency

ترەمپ بەنیازە پلۆتۆنیۆم وەک سووتەمەنی بۆ کوورە ئەتۆمییەکان بەکاربهێنێتەوە

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بەنیازە پلۆتۆنیۆم کە لە سەردەمی جەنگی سارددا ماوەتەوە، وەک سووتەمەنی بۆ ‘ڕیاکتۆر’ کوورە ئەتۆمییە نوێیەکان بەکاربهێنێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی ترەمپ بەنیازە نزیکەی 20 تۆن پلۆتۆنیۆم، کە لە کڵاوەی ئەتۆمی هەڵوەشاوەوە دەرهێنراوە، وەک سووتەمەنییەکی بۆ ڕیاکتۆرەکانی وزەی ئەمەریکا بەکار بهێنێت.

ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە کە ترەمپ لە مانگی ئایاری ڕابردوودا واژۆی لەسەر ڕاگرتنی فڕێدانی پلۆتۆنیۆمی زیادە کردبوو، بۆ ئەوەی وەک سووتەمەنی لە ڕیاکتۆرە ئەتۆمییە پێشکەوتووەکاندا بەکاری بهێنێتەوە.

ڕوونیشکراوەتەوە، بەکارهێنانی پلۆتۆنیۆم وەک سووتەمەنی تەنیا لە تاقیکردنەوی کورتدا بەکارهێندراوە، هەروەها وردەکاری تەواو سەبارەت بە قەبارەی ماددەکە ئاشکرا نەکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، کۆی گشتی پلۆتۆنیۆمی بەکارهێنراوی کۆگاکان، 34 تۆنە و ئەمەریکا بەپێی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا لە ساڵی 2000. پابەندە بە فڕێدانی ئەو ماددەیە.

وەزارەتی وزەی ئەمەریکا ڕاپۆرتەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام ڕایگەیاندووە، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ستراتیژییەکانی دابینکردنی سووتەمەنی ئەتۆمی.

ئەم دەستپێشخەرییە لەکاتێکدایە کە خواست لەسەر کارەبا لە ئەمەریکا زیاتر بووە، بەڵام شارەزایانی ئەتۆمی بە مەترسیداری دەزانن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاشکرا کراوە، کە ئێستا ئەو پلۆتۆنیۆمە لە دامەزراوەیەکی بەهێزدا هەڵگیراوە و پێویستی بە چاودێرییەکی ورد هەیە، هەروەها پلانی ئەوە دانرابوو فڕێ بدرێت و لە شوێنێکی هەڵگرتنی تاقیکاریدا ژێر خۆڵ بکرێت کە تێچووەکەی دەگاتە 20 ملیار دۆلار.

لەم چوارچێوەیەدا، فیزیازانی ئەتۆمی ئێدوین لایمان، بیرۆکەی گۆڕینی پلۆتۆنیۆم بۆ سووتەمەنی بە “جۆرێک لە شێتی” وەسف دەکات، داوای پلانێکی سەلامەت و کەمتر تێچووی فڕێدانی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراقچی: وه‌ڵامی هاوشێوه‌ی هه‌ر هێرشێک ده‌درێته‌وه‌

یاسین

93 فەڵەستینی کوژران و زیاتر 270ـی دیکەش برینداربوون

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەکات

یاسین