zagros news agency

تەقینەوەیەکی گەورە لە ئەمەریکا ڕوویدا

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تەقینەوەیەکی گەورە لەناو دامەزراوەیەکی نەوت، لە ویلایەتی لویزیانای ئەمەریکا ڕوویدا و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەمەریکا، تەقینەوەکە لە کۆمپانیای ‘سمیتی ساپلای’ لە شاری ڕۆزلاند لە پارێزگای تانگیپاهوا ڕوویداوە، کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی پێکهاتە نەوتییەکان و ڕۆنی ئۆتۆمبێل.

بەرپرسانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنترۆکردنی ئاگرەکە، ئاماژەیان بەوەشکردووە، کارگەکە نزیکەی 400 کرێکاری تێدابووە.

تۆڕی ‘ئێن بی سی’ـی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسان فەرمانیان بە دانیشتوانی نزیک کۆمپانیاکە کردووە بۆئەوەی ناوچەکە چۆڵ بکەن.

شارەوانی تانگیپاهوا ڕایگەیاند، دەیان تیمی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنێ ڕووداوەکە، هەروەها داواشی لە دانیشتوانی ناوچەکە کردووە، دەستبەجێ لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.

ڕۆبی میلەر بەرپرسی پارێزگاکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیا لێنەکەوتووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و هۆکاری تەقینەوەکەش ڕوون نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەڵاح

جامی یۆرۆ.. ئەڵمانیا وەک یەکەم هەڵبژاردە خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێدەگات

سەڵاح