zagros news agency

شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

 

شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ چارەسەرکردنی داهاتە نانەوتییەکان و رادەستکردنی نەوت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم کە پێکهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، لەم هەفتەیەدا سەردانی بەغدا دەکەن بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتی نانەوتت و رادەستکردنی نەوت به کۆمپانیای سۆمۆ.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری لە داهاتی نانەوتی بۆ مانگی حوزەیران ئامادەکردووە، کە دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق”.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ به‌شداری شاندی هه‌رێمی كوردستان کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی کەشوهەوا و ته‌ندروستی له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سەڵاح

پارێزگاری کەربەلا: ۲۲ ملیۆن زیارەتکار ڕوویان لە شارەکە کردووە

یاسین

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ يادى ئه‌نفالى باديناندا

دڵشاد