zagros news agency

عەلی زەیدی فەرمانی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەرکرد

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پێناو پشتیوانیکردنی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا، فەرمانیدا بە دابینکردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو.

 

لە وەڵامی ئەو فەرمانەدا، باسم عەبادی، وەزیری نەوت فەرمانی بە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کرد، بە زووترین کات رێکارە پێویستەکان بۆ دابینکردنی ئەو بەشە نەوتە بگرنەبەر.

 

ئەم بڕیارە لەلایەن نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییە حکوومییەکانی وەزارەتی نەوتەوە بڵاوکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

یاسین

سوودانی: له دوورخستنەوەی عێراق له شەڕ سەرکەوتوو بووین

یاسین

بەکارهێنانی نازناوی “دادوەر” لە دەرەوە قەدەغە کرا

سەڵاح