لەم دوو ڕۆژەدا ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا پەڕەکانی خۆیان تەنیوە بە باس و خواستی یاریگای کامپ نۆ ئەمەش بەهۆی ئەو هەرایەی دروست بووە لەسەر بارسێلۆنا بۆ تەواو کردنی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە و یەکێتی تۆپی پێی ئەورپاش دواین مۆڵەت دەداتە یانە کەتەلۆنیەکە بۆ دیاری کردنی یاریگایەک بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ڕایگەیاندوە نوێنەرانی یوفا سەردانی یاریگای کامپ نۆیان کردوە و لەنزیکەوە چەندان کەم و کورتیان بینوە و بە یانەی بارسێلۆنایان ڕاگەیاندوە تاکو 28ی ئەم مانگە دەبێت یاریگایەک دیاری بکەن و یاریگای کامپ نۆ بەو شێوازە ڕێگەی پێنادرێت میوانداری یاریەکان بکات بەهۆی نەبوونی کۆمەڵێک مەرج،کە گرینگترینیان مەرجی سەلامەتیە.
بارسێلۆنا ئێستا لە فشارێکی گەورە خۆی دەبینێت و پێویستی بە پلانی یەدەگە بۆ دیاری کردنی یاریگایەکی تر جگە لە کامپ نۆ،کە بە قسەی ڕۆژنامەکان یاریگای مۆنتجویک تاکە یاریگایە بارسێلۆنا یوفای پێ ڕازی بکات ئەمەش لە ئەگەری تەواو نەبوونی یاریگای کامپ نۆ تاکو 28ـی مانگ.
“سەرکار ڕێبوار”

