پارێزه‌رێك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی هه‌یه كه كه‌سوكاری كوژراوانی لاله‌زار ده‌ڵێن نزیكه‌ی 30 تا40 كوژراو له‌ساردكه‌ره‌وه‌ی سلێمانی هه‌یه كه په‌یوه‌ندیان به‌شه‌ره‌كه‌وه هه‌یه به‌ڵام ساردكه‌ره‌وه‌ی سلێمانی ده‌لیت: (ته‌نیا یه‌ك ته‌رم هه‌یه ئه‌مه‌ش گومان دروست ده‌كات).
كارزان هه‌ناره‌یی، گوتی: “به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی هه‌یه كه‌س و كاری قوربانیانی هۆتێل لاله‌زار ده‌ڵێن كه (نزیكه‌ی 30 تا40 ته‌رم له ساردكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی بینراون) كه ده‌لیله له‌سه‌ر كوشتارگه‌ری زۆر له‌و شه‌وه‌ی لاله‌زار به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ری ساردكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ده‌ڵێت ته‌نیا یه‌ك لاشه‌ی مردوو هه‌یه”.
باسی له‌وه‌ش كرد: “ئه‌مه گومان دروست ده‌كات به‌وه‌ی ده‌ستێكی هه‌یه بۆ شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان یان شاردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌رمه‌كان بۆیه خه‌ڵك ترسی هه‌یه سه‌رجه‌م كامێرای ساردكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی بكوژێنرێته‌وه و ته‌رمی مردووه‌كان ببرێته شوینێكی دیكه”.

