zagros news agency

نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا لەگەڵ نەتانیاهۆ کۆبووەوە

 

بەپێی ماڵپەڕی “ئاکسیۆس”ی ئەمریکایی، ئەمڕۆ ئیسان گۆڵدریچ، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، گەیشتە ئیسرائیل و لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

بەپێی زانیارییەکان، گۆڵدریچ و نەتانیاهۆ باسیان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و سووریا کردووە.

هەر لەم سەردانەدا، نێردەی ئەمریکا بە جیا لەگەڵ گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوە، ڕۆن دێرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیژی و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کۆبووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە یان ئینتەرمیلان سەردەکەوێت

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

به‌ ڤیدیۆ… له‌هه‌ولێر له‌ ئه‌نجامی سوتانی پووشوپه‌ڵاش چوار میكسه‌ر سوتان

سەڵاح