لە راگەیندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان داوا لەو کۆمپانیانە دەکات کە خوازیارن بۆ وەرزی حەجی ساڵی ٢٠٢٦ – ١٤٤٧ کۆچی داواکاری پێشکەش بکەن پێویستە خۆیان لە سیستمی ئۆنلاین تۆمار بکەن و پاشان لە رێگەی لیژنەیەکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت بە گوێرەی دەرچوون ناوەکانیان لە سیستەم بۆ تیروپشک بەرز دەکرێنەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە هەروەها موژدە دەدات كه بهشێك لهو کۆمپانیانەی کە لەوەرزی حەجی ئەمساڵ ٢٠٢٥ باش بوونە به پێی دهستنیشانكردنی ههڵسهنگاندن و بهدواداچوونی وهرزی حهجی 2025 بە بێ تیروپشک دەبرێنەوە بۆ وەرزی حەجی ٢٠٢٦ – ١٤٤٧ کۆچی بەشێوەیەک بۆ هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک باشترین پێنج کۆمپانیا دادەنرێن و بۆ هەریەک لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران – زاخۆ – گەرمیان – راپەرین) دوو باشترین کۆمپانیا هەڵدەبژێردرێن وەکوو پاداشت بۆ ئەو کۆمپانیانەی کە باشترین خزمەتیان پێشکەش بە حاجیان کردووە هەمیشە لە خزمەتی حاجیاندا بوونە.



