نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە بەمزووانه پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت، هاوکات ئاماژە بە نیازی خۆی کرد بەمنزیکانە سەردانی بەغدا بکات.
نێچیرڤان بارزانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران دەکات و ئەم کێشەیە بەم نزیکانە چارەسەر دەبێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەغدا پایتەختی ئێمەیە، بەنیازم بەم نزیکانە سەردانی بکەم و هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، هەرکاتێک پێویست بێت دەچمە بەغدا.”
ئاشکراشی کرد: سەرقاڵی دانوستانێکی چڕین سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت و گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان هەیە، هەموو هەوڵەکانمان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتە لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە.”
سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە “دانوستان لەنێوان پارتی و یەکێتی بەردەوامە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و هیچ خشتەیەکی کاتی دیاریکراو و وادەیەکی دیاریکراو بۆ ئەمە نییە.”
سەرۆکی هەرێم لەبارەی رووداوەکان سلێمانی گوتی: “هەرێمی کوردستان راگەیەندراوی لەوبارەیەوه هەبووه و هەموو بابەتەکان بەگوێرەی یاسا دەچنه پێش.”

