تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئەمڕۆ لە هەواڵێکیدا ئەوەی ڕاگەیاند یانەی ئارسێناڵ لەگەڵ مارتن هینکاپیێ ئیکوادۆری ڕێککەوتووە و لەم چەند ڕۆژەدا ئەو گرێبەستە دەبێتە فەرمی یاریزانەکە دەبێتە یەکێکی تر لە بژاردەکانی پێکهاتەکەی مایکڵ ئارتێنتا لەم وەرزە.
لەلای خۆشیەوە فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی پسپۆڕ لە مێرکاتۆ ڕایگەیاند ئارسێناڵ بۆندێکی گەورەی داناوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە دوو بژاردە تاکو هیچ ڕێگایەک نەبێت بۆ ڕێگری،کە یەکیان بە شێوەی خواستنە بە بژاردەی کڕینەوەی هەمیشەیی و یەکیان هەمیشەییە
لەم چەند ڕۆژەشدا گرێبەستەکە دەبێتە فەرمی.
هینکاپیێ لەدایک بووی 9ی1ی 2022ـە لە ساڵی 2021ـە پەیوەندی بە بایرن لیڤەرکوزنەوە کردوە ویەکێک بووە لەو یاریزانانەی هەردەم ڕۆڵی کارای هەبووە لە ئاست بەرزی یانەکە بە تایبەتی لە هێڵی بەرگری،کە بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە ئازسێناڵ دەمێکە وێڵی گواستنەوەیەتی.
“سەرکار ڕێبوار”

