zagros news agency

وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران: ئەگەر مۆلیدە نەبووایە، ئابڕوومان دەچوو

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی عەباس ساڵحی، وەزیری ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی لە حکوومەتی مەسعوود پزیشکیاندا، کارەبا بڕا.
عەباس ساڵحی گوتی: «ئەگەر مۆلیدەمان نەبووایە، ئابڕوومان دەچوو». کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ڕۆژی سێشەممە، لە چوارچێوەی “هەفتەی دەوڵەت”ـدا بەڕێوەچوو.
بڕانی کارەبای ڕۆژانە بۆ چەند جارێک و هەر جارێک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، لە مانگەکانی ڕابردوودا بووەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە لە ئێراندا و شانبەشانی بڕانی ئاوی ڕۆژانە، بەردەوامیی گرانی و مەترسیی دووبارەبوونەوەی شەڕ، فشارێکی زۆری خستووەتە سەر هاووڵاتییان. مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە حکوومەت توانای دۆزینەوەی چارەسەری بۆ ئەم کێشانە نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا كەوتە حاڵەتی ئامادەباشیی و ڕەنگە كارەسات ڕوو بدات

سەڵاح

عێراق ساڵانە بڕی ٣٠ ملیۆن دینار لە پزیشكان وەردەگرێت

سەڵاح

سەركۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كرد

سەڵاح