له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتیی تیمه‌كانی شاره‌وانی، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناوخۆیی و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی كه‌له‌كچی جێبه‌جێ كرا.
گوژمه‌كه‌ی 600 ملیۆن دیناره و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین كراوه، پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه له قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناوخۆیی به درێژایی 1200مه‌تر و هه‌روه‌ها دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ به درێژایی 1300مه‌تر له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی كه‌له‌كچی.
ئه‌و پڕۆژه‌یه یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به سنووری شاره‌وانیی كه‌له‌كچی كه ده‌بێته هۆی به‌زركردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و جوانكردنی سیمای شاره‌وانییه‌كه.

