zagros news agency

حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی کارەبای گونده‌كانی قوشتەپەی چارەسەر کرد

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دانانی وێستگەیەکی کارەبای مۆبایل لە سنووری قەزای قوشتەپە، کێشەی کارەبای 42 گوندی ئەم سنوورەی چارەسەر کرد.

ڕۆژی چوارشەممە 27ـی ئابی 2025، لەسەر بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای وەزارەتی کارەبای هەرێم و بە ڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای دەشتی هەولێرەوە، وێستەی مۆبایلی ئۆمەراوە 132/11.5 کەی.ڤی، بۆ سنووری قەزای قوشتەپە دابین کرا.

بە پێی زانیارییەکانی کارزان کاکل، پەیامنێری کوردستان تیڤی، 42 گوندی سەر بە قەزای قوشتەپە لەم پڕۆژەیە سوودمەند دەبن و بە تەواوبوونی پڕۆژەکە، گرفتی کارەبا لەم سنوورە نامێنێت.

جێبەجێکرانی ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی 2 ملیار و 650 ملیۆن دینار دوای ئەوە هات کە دانیشتووانی ئەو 42 گوندە، نیگەرانی و داواکاریی خۆیان گەیاندە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا کێشەی کارەبای ئەم ناوچەیە بە خێرایی چارەسەر بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دهوك: لژنا پاراستنا زاروكاب كومبونا خو یا هه‌یڤانه‌ ئه‌نجامدا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

سەڵاح

فەرمانبەران و مووچەخۆران و جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە

سەڵاح