zagros news agency

25 وڵات خزمەتگوزاریی پۆستە و گەیاندنیان بۆ ئەمەریکا ڕاگرت

 

یەکێتی پۆستەی جیهانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، 25 وڵات بڕیاریانداوە ناردنی پۆستە و خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن بۆ ئەمەریکا ڕابگرن، ئەمەش بەهۆی زیادکردنی باج و ڕسوماتەکانە کە بەم زووانە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

ئیدارەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، بەنیازە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەی کەلوپەلی بچووک بۆ ئەمەریکا هەڵبوەشێنێتەوە، ڕاشیگەیاند، بڕیارەکە لە 29ـی ئابەوە کاری پێدەکرێت.

ئەم بڕیارە بووەتە هۆی ئەوەی چەندین کۆمپانیای پۆستە، لە فەرەنسا و ئوسترالیا و ئەڵمانیا و هیندستان و زۆرێک لە وڵاتانی دیکە بڕیاریان داوە چیدیکە ئەو کەلوپەلانە وەنەگرن کە بۆ ئەمەریکا پۆست دەکرێن، بڕیارەکەش لانیکەم بۆ ماوەیەکی کاتی جێبەجێ دەکرێت، هەورەها لە ڕاگەیەندراوێکی یەکێتیی پۆستەی جیهانی هاتووە “وەبەرهێنەرانی پۆستەی 25 وڵاتی ئەندام، پێشتر یەکێتییەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە خزمەتگوزارییەکانی پۆستەیان بۆ ئەمەریکا ڕاگرتووە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوەبارەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، “ڕاگرتنی پۆستە بۆ ئەمەریکا وەکوو خۆی دەمێنێتەوە، تاوەکو زانیاری تەواو لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێکارەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمەریکاوە دەردەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئانروا: کەرتی غەززە ڕۆژانە پێویستی بە ٦٠٠ بارهەڵگر هاوکاریی مرۆیی هەیە

یاسین

ترەمپ: ئاگربەستم ناوێت، داوای خۆبەدەستەوەدانی تەواوەتی ئێران دەکەم

یاسین

‎ڕکابەری بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق توند دەبێتەوە

سەڵاح