zagros news agency

بارسێلۆنا 48 کاتژمێر مۆڵەت دەدات بە فێرمین بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە

 

ڕۆژنامەنووس جۆردی گیل لە ڕۆژنامەی سپۆرتدا ئاشکرای کرد کە بەرشەلۆنە وادەی ٤٨ کاتژمێری بۆ فێرمین لۆپێز یاریزانی یانەکەی داوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر گواستنەوەی بۆ چێڵسی بدات یان نا.

یانە لەندەنییەکە یانەی بەرشەلۆنەی ئاگادارکردووەتەوە کە دەیەوێت ئۆفەرێک پێشکەش بکات بە بڕی ٥٨ ملیۆن یۆرۆ، هاوکات یانە کەتەلۆنییەکە چاوەڕێی ڕەزامەندی یاریزانەکە دەکات پێش ئەوەی بچێتە گفتوگۆی ورد.

هانسی فلیکی ڕاهێنەر خواستی خۆی بۆ مانەوەی فێرمین لەگەڵ تیپەکەدا دەربڕی، بەڵام لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە لە ڕێگەی هیچ یاریزانێکەوە ناوەستێت کە پێداگری لەسەر ڕۆیشتن بکات، وەک ئەوەی پێشتر لە ئینیگۆ مارتینێزدا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە لویس ساکۆ دەکات

گوران

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق دەکات

سەڵاح

چێڵسی چاودێری گەوهەرەکەی دۆرتمۆند دەکات

یاسین