نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان دابەزینیان تۆمار کردوە و لە خوار 70 دۆلارەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، بەراورد بە رۆژی ڕابردو نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە67 دۆلار و 48سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی دابەزیوە و بە 63 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (IG) لەو بارەیەوە رایگەیاند، “وەرزی هاوین روو لە کۆتاییە و ئەوەش دەتوانێت خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت کەمبکاتەوە.

