zagros news agency

پڕۆژەی رووناكی لەبارەی موڵكی جۆری A و B روونكردنەوە دەدات

 

خزمەتگوزارییەكی تری نوێ‌ بۆ پڕۆژەی رووناكی زیاد بووە، تیمی پڕۆژەكەش روونكردنەوە و بەرچاوڕوونی بۆ هاووڵاتییان دەدات.

ئەمڕۆ شەممە 30ی ئابی 2025، سەرچاوەیەک لە تیمی پڕۆژەی رووناكی رایگەیاند، زیادبوونی موڵكی جۆری A یان B لە كاتی زانینی بڕی بەكارهێنانی كارەبا، خزمەتگوزارییەكی نوێیە بۆ هاووڵاتییان.

زیاتر گوتی، ئەو خزمەتگوزارییە تازە كارا كراوە، كەسێك دەتوانێت دوو جۆر موڵكی لەسەر یەك ژمارە تۆمار بكات یان زیاتر، ئەو كاتە بۆ هەر موڵكێك پیتێك دادەنێت و لە كاتی زانینی بڕی بەكارهێنراوی كارەبا، دەتوانێت هەریەكەیان بزانێت.

پڕۆژەی رووناكی خزمەتگوزاریی *1992# بۆ هاووڵاتییان بەردەست خستووە، دوای ئەوە بۆكسێكی تر دەكرێتەوە پێت دەڵێت، بڕی كارەبای بەكارهێنراوت چەندە.

ژمارەی بەشدارانی پڕۆژەی رووناكی لە زیادبووندایە، لە ئێستادا ژمارەی بەشداربووانی كارەبای 24 سەعاتی، گەیشتووەتە نزیکەی 4 ملیۆن هاووڵاتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

زنجیرە فیلمی “Mission: Impossible” بە بەشی هەشتەم کۆتایی دێت

ART

نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و گەیشتە ئاستێکی نوێ

سەڵاح