وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق له راگه‌یاندراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه دووشه‌مى داهاتوو دوایین ده‌رفه‌ته بۆ به پركردنه‌وه‌ى فۆرمى بایه‌عى به شێوازى ئه‌لیكترۆنى و ده‌شڵێ، “ئه‌وه‌ى نه‌یكات ده‌بێت سه‌ردانى فه‌رمانگه‌كان بكات و رسوماتى دارایى بدات”.
وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق راگه‌یاندراوێكى له ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپاتى ده‌كاته‌وه یه‌كى ئه‌یلوول “دووشه‌مى داهاتوو” دوایین واده‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى بایه‌عى به شێوازى ئه‌لیكترۆنى، ده‌شڵێ، “دواى ئه‌و به‌رواره هاووڵاتیان ده‌بێت بچنه فه‌رمانگه‌كانى دابه‌شكردنى خۆراك و به ره‌زامه‌ندیى وه‌زاره‌تى دارایى رسوماتى دارایى بده‌ن”.
وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ده‌شڵێ، “تا ئێستا 37 ملیۆن هاووڵاتى له ناو عێراق فۆرمى ئه‌لیكترۆنیان پڕكردووه‌ته‌وه”.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ڵێ،”رێژه‌ى به‌شداربوون له هه‌رێمى كوردستان 85% یه، له هه‌ڵه‌بجه 89%، هه‌ولێر 87%، سلێمانى 89%، دهۆك 82%كۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى فۆرمه‌كه‌یان له هه‌رێمى كوردستان پڕكردووه‌ته‌وه چوار ملیۆن و 601 هه‌زار كه‌سن”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، له كاتى وردبینى ده‌ركه‌وتوو دوو ملیۆن و 750 هه‌زار ناو سڕ كراون، یان به هۆكارى جۆراوجۆر راگیراون. هه‌ندێكیان پێشێلكارییان كردووه له كاتى به‌ستنه‌وه‌ى سیسته‌مه‌كه به كارتى نیشتمانى ده‌ركه‌وتووه.

