ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، له فراكسیۆنی كریستیان، باس له گرنگی (پرۆژه‌ی رووناكی) ده‌كات كه بریاره كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كاره‌بای ببێته 24 كاتژمێری و زانیاری له‌و باره‌وه ده‌خاته‌روو.
ڕامی نووری سیاوش، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “(پرۆژه‌ی رووناكی)، یه‌كێكه له پرۆژه‌گرنگ و ستراتیژیه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی دواین ئامار ئێستا 4 ملیۆن كه‌س هاوبه‌شن و سودمه‌ندن له‌و پرۆژه‌یه، به‌هۆی ئه‌م پرۆژه‌وه 3200 مۆلیده له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان كوژاونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه شۆرشێكی گه‌وره‌بوو بۆ پاكردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی كوردستان و كه‌م كردنه‌وه‌ی گازی ژه‌هراوی، له‌كاتیكدا كه خه‌ڵكی كوردستان كاره‌بای 24 كاتژمێری هه‌یه له‌شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق كاره‌بای نیشتیمانی كه‌متره له 7 كاتژمێر دووهه‌فته‌ی پێش ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق 72 كاتژمێر كاره‌با نه‌بووه،ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە گرنگترین پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان و یەكێكە لە كارە باشەكان، به‌پێی ئه‌و خشته‌ی دیاریكراوه تا كۆتایی ساڵی 2026 كارەبای سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ده‌بێته 24 كاتژمێری، كە داوا و خەونێكی هەموو هاونیشتمانییان بووە، بۆیە من داوا لە حزبە سیاسییەكانی دیكە و كۆی كەناڵەكانی میدیا و سەندیكا و ڕێكخراوەكانی مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی و چین و توێژەكانی دیكە دەكەم، پاڵپشتیی ئەم پڕۆژەیە بكەن و هەڵمەتێكی نیشتمانی بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵك لەچۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ كارەبا بكەن و لە گرنگیی پڕۆژەی ڕووناكی بەرچاوڕوونی بدەن و، ئەم پڕۆژەیە وەك پرسێكی نیشتمانی و چارەسەرێكی بنەڕەتی سەیر بكەن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئێستا هه‌ڵه‌بجه وه‌ك یه‌كه‌م پارێزگای عێراق مێژووی خۆی تۆمار كر و كاره‌بای ته‌واوی پارێزگاكه بووه‌ته‌وه 24 كاتژمێری، كه له‌مێژووی 100 ساڵی دروست بوونی عێراق هیچ پارێزگایه‌ك نه‌بووه كاره‌بای 24 كاتژمێری هه‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆكیش كاره‌بایان بوه‌ته‌وه 24 كاتژمێر، هیوادارم ئه‌م پرۆژه‌یه فراوان بكرێت سه‌تارسه‌ری عێراق بگرێته‌وه و ئه‌م ئه‌زمونه هاوبه‌ش بكه‌ین له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، خاڵێكی دیكە كە بۆ سەركەوتنی پڕۆژەی ڕووناكی زۆر گرنگە، ئەوەیە كە دەبێت ئەم پڕۆژەیە وەك پرسێكی نیشتمانی سەیر بكرێت، نەوەك بكرێتە پڕوپاگەندەیەكی حزبایەتی و هەر حزبەو بەپێی بەرژەوەندیی خۆی دژی بوەستێتەوە، كەسایەتییەكانی ناو سۆشیاڵ میدیاش بۆ بەدەستهێنانی فۆڵەوەر و ناوبانگ كە بۆ هەڵبژاردن و بابەتە سیاسییەكان پێویستیانە، ڕاستییەكان بەلاڕێدا ببەن.
رامی نووری باسی له‌وه‌ش كرد: پڕۆژەی ڕووناكیی 24 كاتژمێریی كارەبا وەرچەرخان لە سێكتەری كارەبادا دروست دەكات و چونكه بونایه‌تی گرنگ له ژێرخانی وزه‌ی له كوردستان دروستكراوه به‌تایبه‌ت پێش ئه‌م پرۆژه‌یه پێوه‌ری زیره‌ك بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان دانراوه كه ئه‌مه وه‌رچه‌رخانی گرنگ بوو له‌و باره‌وه لەم چوارچێوەیەدا ئەگەر سەرنج لەسەر سێكتەری كارەبا بدەین، هەر لە كابینەی یەكەمەوە تا كابینەی نۆیەم، بەردەوام كارەبا كێشەی هەبووە. به‌ڵام به‌م قۆناغه ئیتر كۆتایی هات به چیرۆكێكی نه‌براوه‌ی سه‌ر زاری خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كان كه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاریان ده‌هێنا.

