zagros news agency

گورزێکی گەورە بۆ مانچستەر سیتی

 

ڕۆژنامەنووس تانزی لویک ئاشکرای کرد کە ڕایان چێرکی تووشی پێکان بووە لە ڕانیدا، ئەمەش وا دەکات کە نەتوانێت لەگەڵ مانچستەر سیتی بەشداری یارییەکەی یەکشەممە بەرامبەر برایتۆن بکات.

هەروەها پێکانەکە کاریگەری لەسەر ئامادەبوونی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا هەیە لە کاتی پشووە نێودەوڵەتییەکاندا،چونکە ئەگەری ئەوەی هەیە کە نەتوانێت بەژدار بێت.

چێرکی لە ماوەی مانگی ئەیلولدا چانسی ئەوەی هەبوو کە جێگەی خۆی لە پێکهاتەکەدا مسۆگەر بکات، بەڵام ئێستا ئامادەبوونی بۆ یارییەکانی فەرەنسا بەرامبەر ئۆکرانیا و ئایسلەندا لە یاریگای پارک دی پرینس لە ٩ی ئەیلولدا نادیارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان یونایتد لەکۆتا خولەک دڵی هاندەرانی خۆشکرد

یاسین

بیلینگهام لەسەر دەنگۆی لیڤەرپوول: کاتێک ڕیال مەدرید لە دەرگا دەدات، هەموو ماڵەکان دەلەرزێنێت

یاسین

ئەڵمانیا ئاماری تاوانەكانی جامی یۆرۆی 2024ـی راگەیاند

سەڵاح