zagros news agency

ئەمڕۆ زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری مەخموور دابەش دەكرێ

 

بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی زەوی، بەسەر فەرمانبەرانى سنووری قەزای مەخموور و مادەی 140 دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31/8/2025، پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى شارەوانییەکانی هەولێر، دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت، تیروپشک بۆ دوو هەزار و 447 پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی مەخموور، دیبەگە و قەراج، دەکرێت.”

پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە کە لە 27ـی ئاداری 2024، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران دەرچوو، بڕیارەکە تایبەتە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە پێشتر سوودمەند نەبوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەوڵێکی پەرلەمانی بۆ ڕاگرتنی بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی فەرمانبەران هەیه

یاسین

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق: پێویستە ڕێگری لە ‌هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بکرێت

یاسین

مامۆستایەک دوای ئەوەی هەنگ پێوەی دەدات، باری تەندروستی تێکدەچێت و گیانی لەدەستدا

دڵشاد