ڕاوێژكارێكی یاسایی و سیاسی كریستیان باس له خهلاتی بهرزی پاپا دهكات بۆ سهرۆك بارزانی و ئاماژه بهوه دهكات كه لە قۆناغە سەخت و پڕ قەیرانەکاندا، بەتایبەت دوای ساڵی ٢٠٠٣ و قەیرانە ئەمنییەکانی ساڵی ٢٠١٤، هەرێمی کوردستان بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی دەرگای بۆ سەدان هەزار خێزانی کرستیان، ئێزدی و پێکهاتەکانی تر کردەوە کە ڕووبەڕووی دەرکردن و مەترسی ببوونەوە، ئهم پارێزگاریكردنه له پێكهاتهكان دهرخهری پاراستنی ئهم پێكهاتانهیه له چوار چێوهی قهوارهی ههرێمی كوردستان.
ڕۆبینا تیاری، بۆ زاگرۆس گوتی: “بەخشینی مدالیایەکی باڵای پاپایی بە سەرۆک مەسعود بارزانی لەلایەن پاپاوە (لەڕێگەی کاردینال مار لۆیس ڕوفائیل ساکۆوە)، تەنیا ڕێوڕەسمێکی پڕۆتۆکۆلی و دیپلۆماسی نییە، بەڵکو ڕێزگرتن و بڕوانامەیەکی ئەخلاقییە بۆ ڕێبازێکی سیاسی و مرۆیی کە بەها بەرزەکان دەکاتە هەوێنی حکومڕانی. ئەم ڕێزلێنانە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی کاتێک سیاست بە بەها مرۆییەکانەوە دەبەسترێتەوە، دەبێتە بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی بەرامبەر بە پاراستنی کەرامەت و ژیانی مرۆڤەکان.
گوتیشێ: “لە قۆناغە سەخت و پڕ قەیرانەکاندا، بەتایبەت دوای ساڵی ٢٠٠٣ و قەیرانە ئەمنییەکانی ساڵی ٢٠١٤، هەرێمی کوردستان بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی دەرگای بۆ سەدان هەزار خێزانی کرستیان، ئێزدی و پێکهاتەکانی تر کردەوە کە ڕووبەڕووی دەرکردن و مەترسی ببوونەوە، و كوردستانی كرده لانكهی ئارامی ئهم پێكهاتانه، جیالهوهش سەیرکردنی کرستیانەکان و پێکهاتەکانی تر وەک خاوەن و هاوبەشی ڕاستەقینەی خاک، مێژوو و چارەنووسی نیشتمان، نەک وەک کۆچبەر، کەمینە یان ژمارەیەک لە هاوکێشە سیاسییەکاندا. ئەم ڕوانگەیە بووە هۆی زامنکردنی مافی نوێنەرایەتیکردنیان لە دامەزراوە سیاسییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی پێکەوەژیان.
راشی گهیاند: لهسێبهری سهرۆك بارزانیدا لهو ژینگه پێكهوهژیانهی دروستی كردووه ئهمانهی لێبهرههم هاتووه: ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەواو ئازاد بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمە ئایینییەکان، نۆژەنکردنەوەی دەیان دێر و کەنيسە. ئهو راوێژكاره باس لهوهش دهكات فهلسهفهری سهرۆك بارزانی زۆر كاریگهری ههبووه لهسهر گۆرینی تێورانین له پێوەری ئەخلاقییهوه لەبری بیروباوەڕ بهپێشخستنی کەرامەتی مرۆڤ و پەیڕەوکردنی ئەو بنەمایەی کە مرۆڤەکان لەسەر کردار و ڕەفتاریان هەڵدەسەنگێندرێن، بەپشتبەستن بە وتەی بارزانی کە: «ڕەفتار و کردار پێوەری ڕاستەقینەی هەڵسەنگاندنی مرۆڤن، نه بیروباوەڕ و ئینتیمای ئایینی».ئەم هەڵوێستە کردارییانە و ڕێبازە نەگۆڕە وایکردووە کە ناوەندە ئایینی و نێودەوڵەتییەکان (لەوانەش ڤاتیکان) بەبەردەوامی ڕێز و پێزانینی باڵایان بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستان هەبێت. لەم چوارچێوەیەدا، دەربڕینی سوپاس بۆ کاردینال مار لۆیس ساکۆ بۆ ڕۆڵی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی پێکەوەژیان، و پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆک بارزانی بۆ بەدەستهێنانی ئەم ڕێزلێنانە باڵایە، هەنگاوێکی شایستە و بەپێزە.

