zagros news agency

مه‌سرور بارزانی: ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرد

 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە کۆبوونەوەکەدا،  شاندەکە دوایین  ئەنجامی گفتوگۆکانیان سەبارەت بە بابەتە تەکنیکی و یاساییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ خستەڕوو  و ئاماژەیان بەوە دا کە داتا و زانیاری تەواویان پێشکەش کردووە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی هەموو کێشە و بابەتەکان داوە.

وتیشی، جەختمان لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و خێراترکردنی ڕێرەوی دانوستان بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی مافە دەستووریی و یاساییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

هەڵبژاردن لە سووریا بەڕێوە دەچێ و دەنگدەران بێئومێدن

سەڵاح

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

یاسین