zagros news agency

فیلمی “Artificial” رووبەڕووی قەیران دەبێتەوە

فیلمی نوێی دەرهێنەر لوکا گوادانینۆ بە ناوی “Artificial”، کە باس لە ژیانی سام ئاڵتمان بەڕێوەبەری  (OpenAI) دەکات، ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە دوای ئەوەی کۆمپانیای ئامازۆن بڕیاریدا بڵاوی نەکاتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، دوای ئەوەی ئامازۆن دەستبەرداری فیلمەکە بوو، کۆمپانیاکانی “Netflix” و “Focus Features”یش ڕەتیانکردووەتەوە مافی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە بکڕن. ئێستا تەنیا کۆمپانیای “Mubi” و “A24” وەک کڕیاری ئەگەری ناویان دەهێنرێت، بەڵام چارەنووسی فیلمەکە هێشتا نادیارە.

بڕیارەکەی ئامازۆن لە کاتێکدایە کە ئەم کۆمپانیایە بە بڕی ٥٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لەگەڵ OpenAI کردووە. چاودێران پێیان وایە نیشاندانی وێنەیەکی نەرێنی لە سام ئاڵتمان و ئیلۆن مەسک لە ناو فیلمەکەدا، بووەتە هۆی ئەوەی ئامازۆن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە بازرگانییەکانی، فیلمەکە ڕەتبکاتەوە.

فیلمی “Artificial” بە بەشداری ئاندریو گارفیڵد لە ڕۆڵی سام ئاڵتمان و ئایک بارینهۆڵتز لە ڕۆڵی ئیلۆن مەسک بەرهەم هێنراوە و باس لە ڕووداوە پڕ لە کێشەکانی ساڵی ٢٠٢٣ی کۆمپانیای OpenAI دەکات.

گوتەبێژی ئامازۆن ڕایگەیاندووە کە ئەوان ڕێزێکی زۆریان بۆ دەرهێنەر گوادانینۆ هەیە، بەڵام پێیان وایە ئەم فیلمە لەلایەن ستۆدیۆیەکی ترەوە بڵاو بکرێتەوە باشترە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

پزیشکیان: پێشوازی لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەکەین

یاسین

دوای ئاشکرا بوونی کۆمەڵێک دۆسیە یۆڤانتۆس دەکەوێتە کێشەی نوێ

یاسین