zagros news agency

حووسییەکان هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی دوو ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەنعا

 

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، چەکدارانی حووسی کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، هەڵیانکوتاوەتە سەر نووسینگەی دوو ڕێکخراوی فریاگوزاریی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەنعای پایتەختی یەمەن.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا ئەم هەواڵەی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە گواستووەتەوە کە لە یەمەن کار دەکەن. لەم چوارچێوەیەدا گوتراوە، نووسینگەکانی “بەرنامەی جیهانیی خۆراک” (WFP) و ڕێکخراوی “یونیسێف” کراونەتە ئامانج و حووسییەکان نزیکەی ١٠ کارمەندی ئەو دوو ئاژانسەیان لەگەڵ خۆیاندا بۆ شوێنێکی نادیار بردووە.

تا ئێستا نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە. گرژییەکانی یەمەن لەم دواییانەدا بەهۆی کوژرانی چەند سەرکردەیەکی باڵای حووسییەکان لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا، زیاتر بووە.

ئەمە یەکەم جار نییە کە چەکدارانی حووسی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەڕفێنن. ژمارەیەک لەو کارمەندانە زیاتر لە سێ ساڵە دەستبەسەرن و حووسییەکان بە “سیخوڕیکردن بۆ ئەمریکا لە یەمەن” تۆمەتباریان دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەم پارتی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا دەکات.

سەڵاح

راگه‌یندراوێك له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان

یاسین

ئێران.. سێ بەندکراوی کورد لە سێدارە دران

دڵشاد