zagros news agency

ئێران.. سێ بەندکراوی کورد لە سێدارە دران

 

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە 1/5/2024، سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی ئەنوەر خزری، مەجید بەراتی و فەرزاد گەڕاوەند لە بەندیخانەی قزلحەساری کەرەج، لە سێدارە دران.

سزای له‌سێدارەدانی ئەنوەر خزری، بەندکراوی مەزهەبی کورد و خەڵکی مەهاباد لە دوای نزیک بە 15 ساڵ بەندکران، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج، جێبەجێ کرا. لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو سزای له‌سێدارەدانی داوود عەبدوڵڵاهی، قاسم ئابەستە، فەرهاد سەلیمی و ئەیووب چوار بەندکراوی دیکەی هاودۆسیەی ناوبراو جێبەجێ کرابوو.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە. ئەنوەر خزری ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای له‌سێدارەدانی، بۆ ژووری تاکەکەسی گواستربووەوە و بنەماڵەکەی بە مەبەستی دوایین دیدار لەگەڵی لە مەهابادەوە چووبوونە کەرەج، بەڵام نەیانتوانیوە دوایین دیداری له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

هەروەها سزای له‌سێدارەدانی دوو بەندکراوی خەڵکی کۆیەشت بەناوەکانی مەجید بەراتی تەمەن 34 ساڵ و فەرزاد گەڕاوەند لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ئەو دوو بەندکراوە کە 7 ساڵ بە تۆمەی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای به‌سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک‌وەزیرانی قەتەر: دەبێت هەموو لایەنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ هەوڵ بدەن

یاسین

دۆناڵد ترەمپ: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران لە “بۆمبابارانی توند باشترە

سەڵاح

فەرەنسا: پێویستە ئاگربەست لوبنانیش بگرێتەوە

سەڵاح