له‌كاتی هاتنی شاندێكی ئیمارات بۆ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر تایه‌یی فرۆكه‌كه ته‌قیووه و به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر زانیاری له‌و باره‌وه ده‌خاته‌روو.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی ئەیلوولی 2025، شاندی دەوڵەتی ئیمارات بەسەرۆکایەتی نورە ئەلکەعبی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و بەیاوەری شێخ سالم بن خالد ئەلقاسمی وەزیری ڕۆشنبیری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات گەیشتنە هەولێر و لەلایەن لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکردن.
بڕیارە شاندەکە پاش ئەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەند پرۆژەیەکیان لە هەولێر بەسەر بکەنەوە،
ئەو فڕۆکەی شاندی ئیمارات کە ئەمڕۆ گەیشتنە هەولێر، تایەکی تەقی، بەڵام فڕۆکەکە بە سەلامەتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر نیشتەوە.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەبارەی ئەو ڕووداوە بە ئاژانسی زاگرۆسی رایگه‌یاند: وه‌ك ستانداری نێوده‌وڵه‌تی ئێمه تیمێكی فریاگوزاری خێرامان هه‌یه له‌ماوه‌ی 5 ده‌قه ئه‌و ته‌قینی تایه چاره‌سه‌ر كرا له‌ناو فرۆكه‌خانه، ئێمه گیانی سه‌دان كه‌س ده‌پارێزین كه‌له‌ناو فرۆكه‌ن، و له‌فرۆكه‌خانه‌كانی دونیا ئه‌مه رووده‌دات زۆر ئاساییه
گوتیشی: “تیمەکان هەمیشە لە ئامادەباشیدان، ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی، حاڵەتی لەناکاومان ڕاگەیاند گرنگ ئه‌وه‌یه فرۆكه‌كه به‌سه‌لامه‌تی نیشته‌وه”.

