zagros news agency

قاچاخچێتیی نەوت لە عێراق بەردەوامە و بە كەشتی نەوتی قاچاخ هەناردە دەكرێ

 

میدیایەكی عێراقی بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەكی نێودەوڵەتی، رای دەگەیەنێت كە هێشتا قاچاخچێتیی نەوتی ئێران و فرۆشتنی بە ناوی نەوتی عێراق بەردەوامە و لە قاچاخچێتییەكەشدا مۆر و واژۆی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بەكار دەهێندرێت.

كەناڵی (وان نیوز)ی عێراقی بە پشت بەستن بە هەواڵێكی ئاژانسی (ئێران ئینتەرناشناڵ) بڵاوی كردەوە، بەهۆی ئەوەی ئێران ناوی عێراقی بەكار هێناوە لە بەقاچاخفرۆشتنی نەوتەكەی و تێپەڕاندنی سزایەكان، بۆیە عێراق متمانەی ئەوەی لەدەست داوە كە شەفافیەتی كەرتی نەوتی بپارێزێت، جگە لەوەی هەڕەشە كەوتووەتە سەر پەیوەندیی نێوان عێراق و ئەمەریكا و هەوڵەكانی راكێشانی وەبەرهێنانی بیانیشی كەمكردوەتەوە.

كەناڵەكە جەختی كردوەتەوە كە ئێستا عێراق زۆرتر رووبەڕووی مەترسیی سیاسی و ئابووری بووەتەوە.“

هەمان كەناڵ نموونەی بەوە هێناوەتەوە كە هەرچەندە بەغدا رای گەیاندووە كە رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی چین دەكرێت كە بەهای ساڵانەی ٢.٥ ملیار دۆلارە، بەڵام ئەو نەوتەی دەگاتە چین زۆر لەو بڕە زیاترە.

هەروەك كەناڵەكە ئاماژەی بە راپۆرتێكی كۆمپانیای (تانكەر تراكەرز)ی تایبەتمەند بە هەواڵی بارە دەریاییەكان داوە كە رای گەیاندووە، رێژەیەكی زۆری نەوتی ئێرانی بە ناوی نەوتی عێراقەوە دەگاتە چین، پرۆسەی ناردنی نەوتەكەش بە بەكارهێنانی مۆر و واژۆی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری سووریا کەم بوونەتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەڵای سەڵاحەددین ئەییوبی لە قاهیرە دەکات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح